پەیامی کورد ... ڕێئاکتۆری ئەتۆمی کۆریای باکوور تووشی زەرەر و زیان بووە + وێنە
زانستگەیەکی ئەمریکی بە پشت بەستن بە وێنەگەلی سەتەلایتی ڕایگەیاند کە ڕێئاکتۆری ئەتۆمی کۆریای باکوور بە هۆی لافاوەکانی ئەم دواییەوە تووشی زەرەر و زیان بووە .
بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز « Analysts at 38 North» کە چاودێری کۆریای باکوور دەکات ڕایگەیاند کە وێنەگەلی سەتەلایتی لە بازەی کاتی ٦ تاکوو ١١ی ئەم مانگەیە نیشان دەدات کە تا چ ئاستێک سیستەمگەلی فێنک کەرەوەی ڕێئاکتۆری ئەتۆمی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی زانستی ئەتۆمی " یوونگ بیوون " ی کۆریای باکوور لە بەرامبەر بە دۆخی کەش و هەوای نالەبار هەستیار و جێگای مەترسییە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، شبە جەزیرەی کۆریا گورزێکی زۆر بەهیزی لە یەکێک لە وێرانگەرترین لافاوەکان لە مێژووی ڕابردوودا پی گەیشتووە و ئەم لافاوە و خزانی زەوین بووەتە هۆی گەیاندنی زەرەر و زیان و بە جی مانی کوژراوی زۆر لە هەر دوو ووڵاتی کۆریای باکوور و کۆریا باشوور .

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە