پەیامی کورد ... بەهێزترین تەقینەوەی جیهان ڕاگەێندرا
ئەختەرناسان توانیان بەهێزترین هەڵچوونی ووزە لە جیهان دا شناسایی و ڕایبگەینن . هەندێک لە کارناسان ئەم دۆزینەوەیان لە بواری گرینگییەوە لەگەڵ دۆزینەوەی یەکەمین ئێسکی دایناسۆرەکان دەنرخێنن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە یۆرک الڕێت ، ئەختەرناسان توانیان بەهێزترین هەڵچوونی ووزە لە جیهان دا شناسایی و ڕابگەێنن .
ئەم تەقینەوەیە لە چاڵەی ڕەشی لە ڕادەبەدەر قورس لە ناوەندی بۆشایی ئاسمان و بە دووری ٣٩٠ میلیۆن ساڵی نووری لە زەوینەوە لە هۆشەی ئۆفیووچووس " مارافسای " ڕوویدا . زیادبوونی هێزی ووزەکە بە ڕادەیەکی بەهێز بووە کە بۆشاییەکی زۆر گەورەی لە پلاسمای ئەم هۆشەیەدا درووست کرد . ١٥ کاکەشانی ڕێگای شیری دەیانتوانی لەم قووڵاییەدا جێ ببنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە