لەهەوڵێر، سه‌رپێچییه‌كان بانگەشەی هەڵبژاردن به‌رده‌وامن و شاره‌وانی هه‌ولێر ئاشکرایدەکات، کە "له‌ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا (٤٠٠) سه‌رپێچی تۆماركراون".
لە نوسراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان، كه بۆ كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناردووه، میكانیزم و شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیاریكردووه. داوای له‌كۆمسیۆن كردووه كه ئه‌و بارمته داراییه بۆ حزب و لایه‌نه‌كان نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه، تاكو حزبه‌كان سه‌رپێچییه‌كان لاده‌بن و ئهستۆپاكیان له‌لایه‌ن شارهوانییهوهكانهوه بۆ ده‌كرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە (٢٩)ی نیسان، سامان محه‌مه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاشکرایکرد، کە له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن حزب و لایه‌ن و كاندیدانه‌وه (٤٠٠) سه‌رپێچی تۆماركراوه كه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه ئه‌رشیف ده‌كرێت و بۆ كۆمسیۆن ده‌نێردرێت تاوه‌كو سزای لایه‌ن و كاندیدان بدات.
باسی لەوەشکرد، کە له‌لایه‌ن كاندیدانه‌وه ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه جێبه‌جێنه‌كراوه كه بۆیان دیاریكراوه، له‌وانه به‌شێكیان له‌و شوێنانه ریكلام و بانگه‌شیان كردووه كه رێگه‌پێدراو نییه، هەروەها لە شوێنی سەوزایی و لە قەڵاو بازاڕی قەیسەری بانگەشەكراوە كە پێشتر قەدەغەكراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە