عێراق/ سزای سێدارەی پێنج کەس جێبەجێ کرا

عێراق/ سزای سێدارەی پێنج کەس جێبەجێ کرا

پەیامی کورد… عێراق/ سزای سێدارەی پێنج کەس جێبەجێ کرا

 

ئەمڕۆ سێشەممە حكوومەتی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی پێنج كەسی جێبەجێ كرد، كە بە هێرشی تیرۆریستی تاوانبار كرابوون.

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس"، پێنج تاوانبارەكە لە بەندیخانەی ناسریەی باشووری عێراق لەسێدارە دراون.

 

ئەمەش لە كاتێكدایە ناڕەزایی نێودەوڵەتیی بەردەوامە لە بەرانبەر جێبەجێكردنی سزاكانی لەسێدارەدان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، بە تایبەتی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، كە ژمارەیەكی بەرچاوی تاوانباران لەسێدارە دراون.

 

بەپێی هەواڵەكە، تەواوی پێنج تاوانبارەكە هاووڵاتی عێراقیین و هەموویان لە بەندیخانەی ناسریە لەسێدارە دراون، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئێستا لە تەواوی عێراقدا، هەموو سزاكانی لەسێدارەدان لەم بەندیخانەیەدا جێبەجێ دەكرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە