پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی عێراق کاتی سەردانەکەی بۆ فەڕەنسا ڕاگەیاند
سەرچاوەیەکی ئاگادار کاتی سەفەرکردنی موستەفا کازمی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق ، بۆ پاریس پایتەختی فەڕەنسای ئاشکرا کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوەیە ووتوویەتی : موستەفا کازمی لە ووڵامێک بە داوەتی فەرمی ، لە دەستپێکی هەفتەی داهاتوو بۆ پاریس سەفەر دەکات و لەگەڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە کۆشکی ئێلیزە چاوپێکەوتن دەکات .
ئەم سەرچاوەیە ووتی : ووتووێژەکانی کازمی و ماکرۆن ، جگە لە باس دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ، بۆ پەرەپێدان و باشتربوونی پەیوەندی نێوان هەردوو ووڵات و زیادبوونی هاوکارییەکانی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا ، لەوانەش ئەمنییەتی و نیزامی دەبێت
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ووتی : کازمی لە دوای پاریس ، بۆ لەندەن پایتەختی بەریتانیا سەفەر دەکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە