رووسیا هێزەكانی خۆی لەسنوورەكانی ئۆكرانیا دەكێشێتەوە

رووسیا هێزەكانی خۆی لەسنوورەكانی ئۆكرانیا دەكێشێتەوە

پەیامی کورد … رووسیا هێزەكانی خۆی لەسنوورەكانی ئۆكرانیا دەكێشێتەوە

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی دەستیكردووە بە كشانەوەی هێزەكانی لە نزیك سنووری ئۆكرانیا، ئەمەش چەند هەفتەیەك دوای گرژییەكانی نێوان مۆسكۆو وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە زیادكردنی هێزەكانی ڕووسیا لە سەر سنووری ئۆكرانیا.

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی: یەكە سەربازییەكان لە ئێستادا بەرەو هێڵەكانی شەمەندەفەرو فڕۆكەخانەكان دەجوڵێن تاوەكو لەڕێگەی فڕۆكە سەربازییەكانەوە بگوازرێنەوە.

 

پێشتر وەزیری بەرگری ڕووسیا (سێرگەی شوەیگۆ) وتی: دەیان هەزار لەو سەربازانەی كە لە باشوورو ڕۆژئاوای ڕووسیا بەدرێژایی چەند هەفتەی ڕابردوو بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی سەربازی بڵاوكراونەتەوە بەرەو بنكەكانیان دەگەڕێنەوە.

 

جوڵەپێكردنی سەربازانی ڕووسی بۆ سنوورەكانی ئۆكرانیا لەكاتێكدایە سەرەتای ئەم ساڵ شەڕو پێكدادانەكان لەنێوان هێزەكانی حكومەتی ئۆكرانیاو جیاخوازەكانی ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا كە لەلایەن ڕووسیاوە پشتیوانیان لێدەكرێت زیادییانكرد، ئەم هەنگاوەی ڕووسیا ئۆكرانیای نیگەران كردو وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆكرانیای ناچار كرد هۆشیاری بدەنە مۆسكۆ.

 

هاوپەیمانێتی ناتۆو ئۆكرانیا پێشوازییان لە بڕیارەكەی ڕووسیا كرد بۆ كشانەوەی هێزەكان، هاوكات سەرۆكی ئۆكرانیا (ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی) جەختی لەوە كردەوە، كەمكردنەوەی ژمارەی سەربازەكان لەسەر سنوورەكانمان بەشێوەیەكی گونجاو گرژییەكان كەم دەكاتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە