پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک هێزی هاوبەش لە سەرجەم خاڵە سنوورییەكان جێگیر دەكرێن
بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەینێت : دوای بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ درووستكردنی ھێزێكی ھاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ خاڵە سنوورییەكان، ئێستا ئامادەكاری بۆ درووستكردنی ئەو ھێزە دەكرێت، كە درووستیش كرا، لە ھەموو خاڵە سنوورییەكان جێگیر دەكرێن.
لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند : بە بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھێزێكی ھاوبەش بۆ خاڵە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت بۆ رێگریكردن لە زێدەڕۆییەكان یاخود قاچاخچێتی و، ھێزەكانیش لە ھەموو خاڵە سنوورییەكان جێگیر دەكرێن.
بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، ئەو بڕیارە یەكێكە لە بڕیارەكانی چاكسازی و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە ھەوڵێكی جیددی دەدرێت و لە ئێستاشدا میكانیزمێكی بۆ دادەنرێت و بەم زووانە ھێزەكان ئامادە دەكرێن و بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە