پەیامی کورد ... بەیاننامەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە سەر هێرشەکەی ڕۆژی ڕابردوو
باڵیۆزخانەی ئەمریکا نیگەرانی و ناڕەزایی خۆی دەربڕی سەبارەت بە هێرشە موشەکییەکی دوێنێی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ٥ هاوڵاتی مەدەنی.
مۆرگان ئاورتاگۆس وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکد کە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، نیگەرانی و ناڕەزایی خۆی دەربڕیووە سەبارەت هێرشە موشەکییەکی دوێنێی نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا و سەرەخۆشی لە کەسوکاری خێزانە کوژراوەکەش کردووە.
وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێرشە جارێکی تر کردەوە توندوتیژییە تۆقێنەرەکانی زیندووکردەوە، لەگەڵ ئەوەی گەلی عێراق شایەتی ژیانێکی ئاسودە و ئارمە.
داواشی لە لێپرسراوانی عێراق کردووە، کاری بە پەلە بکەن بۆ لێپرسینەو لە ئەنجامدەرانی تاوان و هێرشەکە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتریش ڕوونیانکردووەتەوە کە میلیشیا لە یاسا دەرچووەکانی کە لەلایەن ئێرانەوە کۆمەک و پشیتوانی دەکرێن، گەورەترین ڕێگرن لەبەردەم جێگیربوونی ئاسایش و ئارامی لە عێراقدا، چونکە مەترسییەکی قبوڵنەکراون لەسەر هەموو عێراق، لە لێپرسراو و دیپلۆماتکارەکانەوە تا دەگاتە چالاکانی عێراق و خێزانەکانیان.
دوێنێ ئێوارە لە ئەنجامی هێرشی موشەکێکی کاتیۆشا بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بەڵام بەسەر ماڵێکدا لە نزیک دیواری فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەوە و بەهۆی سێ کەسی خێزانێک کوژران و دوای دیکەشیان بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە