پەیامی کورد... ئەمریکا: داوا هەولێر و بەغدا دەدەین ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، داوا لە هەولێر و بەغدا دەکەن کە پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان بەتایبەتی لەسەر کەرتی نەوت و غاز.
نێر پرایس لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری بۆچوونی وڵاتەکەی لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاماژەی بەوە داوە، داوایان لە بەغدا و هەولێر کردووە کە پێکەوە کار بکەن و هەموو ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن، لەوانە ئەو ناکۆکییانەی پەیوەندی بە کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
سەبارەت بە هەوڵەکانی بەغدا بۆ وەرگرتنی مەلەفی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە، هانی حکومەتی عێراق و هاوبەشە کوردەکانیان داوە کە پێکەوە بونیاتنەرانە کار بکەن بۆ ئەوەی هەر جیاوازییەک هەیە چارەسەریان بکەن و ئێستاش هەر هەمان شت دەکەین.
سەبارەت بە چەقبەستوویی سیاسی عێراق هەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکنەهێنانی حکومەت تاوەکوو ئێستا ئاماژەی بەوە داوە، پێیان وایە گرنگە پرۆسەکە بەرەو پێش بچێت بۆ ئەوەی پێویستی و هیواکانی خەڵکی عێراق بە کاریگەرترین و زووترین کات پڕ بکرێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە