پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی فەڕەنسای لە وولاتەکەی بانگهێشت کرد
بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیک بەرامبەر بە بەیاننامەی دەستتێوەردەرانەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا ، بەشداری دوو کەس لە وەزیرانی ڕاوێژکاری دەوڵەتی فەڕەنسای لە ناڕەزایەتییەکان لە پاریس و هەنگاوی بێشەرمانەی بڵاوکرد نەوەی گۆڤاری شارلی ئێبدۆ ، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە نەبوونی باڵیۆزی ئەو ووڵاتە لە لایەن سەرۆکی ئیدارەی دووهەمی ئەورووپای ڕۆژئاواوە بانگهێشتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران کرا .
لەم دیدارەدا جەخت کراوەتە لەسەر ئەوەی کە ئێران دەستوەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا و هەبدێک لە بەرپرسانی فەڕەنسەوی لە کاروباری ناوخۆیی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە ووشە و شیکاریگەلێکی درۆئین مەحکووم دەکات .
هەروەها پێی ووتراوە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە دوای ئەوەیە ئەو کەسانەی کە ئاڵۆزییەکانیان ناوەتەوە کە ئامانجی ئەوان جگە لە وێرانکردنی مۆڵک و ماڵی گشتی و هەڕەشە لە گیان و ماڵی خەڵکیان نەبووە پاک بکاتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە