پەیامی کورد ... تەندرووستی عێراق هۆشداری مەترسیدار دەدات و لەوانەیە دوای جەژن قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتووچۆ له سه‌رتاسه‌رى عێراقدا بسه‌پێنرێت
غائب عومه‌یرى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندرووستی په‌رله‌مانى عیراق هۆشداری ده‌دات له ڕووخانى سیستەمى ته‌ندرووستی ووڵات و پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كات دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتووچۆ له سه‌رتاسه‌رى عیراقدا بسه‌پێنرێته‌وه.
غائب عومه‌یرى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى رێنمایى بۆ داخستنى ئه‌و ناوچانه ده‌ركردوه، كه تووشبووى ڤیرووسى كۆرۆنایان زۆره به‌تایبه‌تى له به‌غداى پایته‌خت و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ى گشتگیرى هاتووچۆى راگه‌یاندوه له رۆژانى جه‌ژندا، لێكۆڵینه‌وه‌ش له بارودۆخى ته‌ندرووستى و ژینگه‌یى به شێوه‌یه‌كى گشتى له‌سه‌رئاستى عێراقدا ده‌كرێت.
باسى له‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌رى هه‌یه دواى جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى گشتگیر له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عیراق ڕابگه‌ێندرێت ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون ڕووله‌زیادبوون بكه‌ن، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه پێویستیان به هۆشیارى و هاوكارى زیاترى هاووڵاتیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ى له مه‌ترسییه‌كانى ڤیرووسه‌كه تێبگه‌ن و له یه‌كدوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تى جێبه‌جێبكه‌ن و كۆنه‌بنه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆشداریش ده‌دات له ڕووخانى سیستەمى ته‌ندرووستی عیراق به‌تایبه‌تى له شارى به‌غدا، چوونكه ژێرخانى ته‌ندرووستى له‌ئاستێكى پێویستدا نییه و فه‌رمانبه‌رى پێویست و ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌به‌رده‌ستدا نییه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە