درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر گوندەکانی گڵابات و ئاشتۆكان لە سنووری شارۆچكەی قەرەتەپە، دانیشتوویەکی ئەو گوندەش دەڵێت "شکستمان بە هێرشەکەی داعش هێنا و لە شەڕەکەش هیچ هێزێک پاڵپشتی نەکردووین و لە ئەنجامدا كەسێكمان گیانی لەدەستدا و کەسێكی دیكەش برینداربوو”.
شەوی رابردوو ژمارەیەک چەكداری داعش هێرشیانكردە سەر گوندەكانی گڵابات و ئاشتۆكان لە سنووری قەرەتەپە. دانیشتووانی ئەودوو گوندە لەگەڵ چەکدارەکانی داعش بەشەڕهاتوون،
دانیشتوویەکی گوندەکە، لەبارەی شەڕەکەوە رایگەیاند: لە شەڕەکە نەمانهێش بێنە ناوگوندەکە و چەکدارەکان بە بیكەیسی و هاوەن لە ئێمەیان دا و دوای دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە شەڕ کردن، چەكدارانی داعش بەرەوە چیای حەمرینگەڕاونەتەوە. دەشڵێت “بەبێ هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە بەرگریمان لە گوندەکە كرد، دوای شەڕەکە، سوپای عێراق هات”.
بەگوتەی ئەو هاوڵاتییە، لەو شەڕەدا هاونیشتمانییەک بە ناوی محەمەد حەمید لە گوندی گڵابات بۆمبێکی پێدا تەقیوەتەوە بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە ناوی لوقمان حەمید برینداربووە.
ئەو هاوڵاتییە پێیوایە ئەو هێرشەی چەکدارانی داعش بۆ سەر ئەو گوندانە دوای ئەوە هات، هەفتەی رابردوو دانیشتووانی گوندی گەڵابات چوار چەکداری داعشیان دەستگیرکرد و رادەستی هێزەكانی ئاشایشی گەرمیانیان كرد، كە دەڵێن یەكێكیان بەرپرس بووە.
دوای ھێرشەكەى داعش ، ھێزێكی زۆری پێشمەرگە لهفهوجى 4ى لیواى 136 گهرمیان بەھانای خەڵكی ئەو دوو گوندەوە چوون و لهئێستادا هێزهكانى پێشمهرگه لهو سنوره لهحاڵهتى ئاماده باشى دان و بۆ ههرجموجۆلێكى داعش لهپێناو تێك شكاندنیان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە