پەیامی کورد ... وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیاری گەشتیارانی سلێمانی لە باکووری کوردستان
پاسێك كە لە شاری سلێمانیەوە ژمارەیەك گەشتیاری بردبوو بۆ توركیا، بەرە بەیانی ئەمڕۆ وەرگەڕا و تیایدا گەشتیار برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، پاسەكە تابلۆی عێراقی هەیە و لە مێردینەوە بەرەو روحا بەڕێوە بووە، بەڵام لە نزیك گوندێك بە ناوی ترزێ وەرگەڕاوە.
بە گوێرەی تیمی فریاگوزاری توركیا ناسراو بە UMKE لەو رووداوەدا ٢٩ كەس برینداربوون كە سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەجۆراوجۆرەكانی شارەكە دوو لە بریندارەكانیش دۆخیان ناجێگیرە.
میدیاكانی ئەو وڵاتە ئەوەشیان راگەیاندووە تیمەكانی جەندرمەی هەرێمی ناوچەكە بۆ یەكەمجار گەیشتوونەتە سەر رووداوەكە، ئەوەشیان راگەیاندووە سەرنشینانی پاسەكە سەرجەمیان عێراقین و لە شاری سلێمانیەوە بە مەبەستی گەشتیاری روویان لەو وڵاتە كردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە