وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا سەردانی لۆبنان دەکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا سەردانی لۆبنان دەکات

پەیامی کورد     ...   وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا سەردانی لۆبنان دەکات .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا کە بەرەو لۆبنان بەرێ کەوتووە تەنیا لەگەل سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتەدا دیدار و چاوپێکەتن ئەنجام دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک هایکۆ ماس وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی ناشتنی کارمەندێکی باڵیۆزخانەی ئەم ووڵاتە لە تەقیەنوەکەی بەیرووت دا گیان خۆی لە دەستدابوو دەڕواتە لۆبنان .

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەی الجمهوریە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لەم سەفەرەی خۆیدا لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی لۆبنانی جگە لە سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە چاوپێکەوتن ئەنجام نادات .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە