هەواڵەکان ڕایگەیاندووە کە تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەی بایەرنئۆیل-ی ئەڵمانیا روویدا.
بەپێی ئەم هەواڵە ، تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەی کۆمپانیای بایەرنئۆل-ی ئەڵمانیا روویداوە و بەم هۆیەوە ئاگرێکی گەورەی تێکەوتووە.
هاوکات لە هەواڵەکەدا ڕاگەێندراوە کە ٨٠٠ کەس بەهۆی ئاگرەکەوە لە ماڵەکانیان گواستراونەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە ئامبولانس و پۆلیس و بەرگری شارستانی لە ناوچەکە کۆبوونەتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ٣ کەس گیانی لەدەستداوە و ٨ی دیکەش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە هەوڵ دەدرێت ئاگرەکە بخرێتە ژێر کۆنترۆڵ و رێگای ئۆتۆمبێلی دەورووبەر بە تەواوی داخراون.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە