ترامپ هەڕەشەی بڕینی بوودجەی دەوڵەتی شارە نائارامەکانی ئەمریکا دەکات

ترامپ هەڕەشەی بڕینی بوودجەی دەوڵەتی شارە نائارامەکانی ئەمریکا دەکات

پەیامی کورد    ...    ترامپ هەڕەشەی بڕینی بوودجەی دەوڵەتی شارە نائارامەکانی ئەمریکا دەکات .

سەرۆککۆماری ئەمریکا بە نیازە بوودجوی دەوڵەتی شارە نائارامەکان و ناڕازی ئەم ووڵاتە وەکوو واشینتۆن ، سیاتێل ، نیۆیۆرک و پۆرتلەند ببڕێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فەرمانێکدا کە کۆشکی سپی لە زاری دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بڵاوی کردەوە هاتووە : دەوڵەتی من ئیزنی ئەوەی نییە کە دۆلارەکان لە ماڵیاتەکانی فێدڕاڵی بۆ دەستەبەر کردنی دارایی و ماڵی ئەو شارانەی کە ئیزن بە خۆیان دەدەن ببنە ناوچەی نایاسایی ، بنێردرێت .

ئەو هەروەها ووتی : زۆر گرینگە کە دەوڵەتی فیدڕاڵ پێداچوونەوە بە یارمەتییە ماڵییەکانی بکات لە سەر ئەو بەرپرسە خۆجەییانەی کە ئیزنی ئاڵۆزی و وێرانکاری و شەڕ دەدەن . نابێ ئیزن بدرێت کە بوودجەی ئێمە بۆ ئەم شارانە تەرخان دەکرێت خەرجی ئاڵۆزی و شەڕو ئەم جۆرە ڕەفتارانە بکرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە