پەیامی کورد... شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی خۆڵبارین بەشێك لەشارەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی چالاك بوونی بای باشوری ڕۆژ ئاوا ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ و كەمێك خۆڵبارین هەیە.
محمد كەلاری شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ و سبەی بەهۆی چالاك بوونی بای باشوری ڕۆژ ئاوا ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ و كەمێك خۆڵبارین هەیە ,بەتایبەت بۆ سنوری باشوری پاریزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی.
ئەوەشی خستەڕوو: كاریگەری زیاتری ئەم شەپۆلە لەسەر كەركوك و گەرمیان دەبێت و بارودۆخێكی ناكاوە و و زوو تێدەپەڕێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە