لە مەریوان هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا

لە مەریوان هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا


پەیامی کورد … لە مەریوان هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە لە کاتی مەرەخەسیدا بووە، دوای بانگ کرانی بۆ بەندیخانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١)، بێهنام مورادی هاووڵاتی تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی گوندی “بلچەسوور” سەر بە شاری مەریوان دوای سەردانی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵی هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی بێهنام مورادی لەبەردەست نیە و دیار نیە هێزە ئەمنییەکان چ تۆمەتێکیان داوەتە پاڵی.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهنام مورادی بە هۆی کیشەی کۆمەڵایەتی ماوەی سێ مانگە  لە بەندیخانە بووە و نزیک بە ١٠ ڕۆژ پێش مەرەخەسی وەرگرتووە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند:” دوایی ئەوەیکە بێهنام مورادی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەوە نەکردووە، ئەوان سەردانی بەندیخانەیان کردووە و بەرپرسانی بەندیخانە پێیانیان ڕاگەیاکندووە هێزەکانی ئیتلاعات لە بەندیخانەوە پەیوەندیان بە بێهنام گرتووە و دوای ئەوە هاتووە بەندیخانە دەستبەسەریان کردووە ولەگەڵ خۆیان بردوویانە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە