پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستی پێشنیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ دەکات
وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدات و وتەبێژی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت،" لە ئەگەری مانەوەی دۆخەکە بەم جۆرە، پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆ دەكەین".
ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" ئەگەر دۆخی توشبوون بە کۆرۆنا هەڵبکشێت یان بەو جۆرەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆ دەكەن".
ئاماژەی بەوەشداوە،"مەرج نییە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی بێت و لە سەرەتادا چەند کاتژمێرێک دەبێت، وەک لە ئێوارە تاوەکو بەیانی".
وتیشی،"لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە 10-4-2021 کۆدەبێتەوە و تاوەکو ئەو کاتە هەڵسەنگاندنەکانیان بۆ دۆخەکە ئامادە دەکەن و پێشنیازی لەپێشینەشیان قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت، لە ئەگەری مانەوەی دۆخەکەدا بەم جۆرە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە