بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و پاكنەكردنەوەی سەرچاوە ئاوییەكانی دوزخورماتوو، هاووڵاتیانی ئەو شارۆچکەیە نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن و ئاماژە بەوەدەکەن کە نەخۆشی لەقەزاکە بڵاوبووەتەوە.
دانیشتوانی کوردی شارۆچکەی دوزخۆردماتوو وێرای ئەوەی لەدوای (١٦)ی ئۆکتۆبەرەوە بەهۆی زیادبوونی دەسڵاتەکانی حەشدی شەعبی لەناوچەکەدا، ئاوارەبوون و ماڵەکانیان دزران و خانووەکانیان روخێنران و سوتێنران، لەئێستاشدا بەهۆی مەترسی ئەوە لەو شارۆچکەیەدا بڵاوبووەتەوە، کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە پیس بووە.
هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی دوزخورماتوو باس لەوەدەکەن، کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان کە لە رێی پڕۆژەی ئاوی شارۆكەكەوە دابەش دەكرێ پیس کراوە.
لای خۆشیەوە سەرچاوەیەك لەپۆلیسی نەخۆشخانەی دوزخورماتوو رایگەیاندووە، كە گومان دەكرێت حەشدی شەعبی سەرچاوەی ئاوی شارۆچکەکەی پیس کردبێت.
باس لەوەشکراوە، کە لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوو منداڵێك گیانی لەدەستداوە و (٧٠) كەسی دیکەش لەو شارۆچکەیە تەندروستیان تێکچووەو بەهۆی نەخۆشی سكچوون رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
ژمارەیەک بەرپرسی شارۆچکەکەش جەختدەکەنەوە، ئاوی خواردنەوەی شارۆكەكە هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە لەنێوان هاووڵاتیاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە