کەرکووک/ کوژران و بریندار بوونی ٦ ئەندامی حەشدی شەعبی بە هۆی تەقینەوەیەکەوە

کەرکووک/ کوژران و بریندار بوونی ٦ ئەندامی حەشدی شەعبی بە هۆی تەقینەوەیەکەوە

پەیامی کورد ... کەرکووک/ کوژران و بریندار بوونی ٦ ئەندامی حەشدی شەعبی بە هۆی تەقینەوەیەکەوە

 

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تەشرینی دوومەی ٢٠٢٠،  لە گوندی پەڵکانە لەسنوری ناحیەی سەرگەڕان سەر بەپارێزگای کەرکوک  بۆمبێكی چێنراو بە هێزەکانی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو سەربازی حەشدی شەعبی کوژراون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

 

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، ئەمڕۆ دوشەممە  بۆمبێكی چێنراو بەلیوای ٥٢ی حەشدی شەعبیدا لە گوندی پەڵکانە لەسنوری ناحیەی سەرگەڕان سەر بەپارێزگای کەرکوک تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون.

 

ئەوەش هاتوە، بەهۆی تەقینەوەی ئەو بۆمبە چێندراوە شەش چەکداری حەشدی شەعبی بریندارن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە