دەرکەوتنی ئەردۆگان بە جلی سەربازییەوە لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا

دەرکەوتنی ئەردۆگان بە جلی سەربازییەوە لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا

سەرۆککۆماری تورکیا بە جلوبەرگی سەربازی سەردانی یەکە سەربازییەکانی سنووری تورکیا-سووریا دەکات.

بەپیی هەواڵێکی خەبەرتورک-ی تورکی، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ چەند هونەرمەند و وەرزشوانێکی تورکیا لە سەردانێکی بۆ یەکە سەربازییەکانی ناوچەی سنووری نێوان تورکیا-سووریا بە جلوبەرگی سەربازی بینرا.

هاوکات یەکێک لە یەکە سەربازییەکاندا ئەردۆگان وتارێکی پێشکەش کرد و چەند زانیاریی نوێی سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون دا.

سەرۆککۆماری تورکیا وتی “لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوونەوە تا ئێستا ٣ هەزار و ٨٥٢ تیرۆریست لەچاڵاکی خراون. ئێوەی هۆنەرمەندان کە ئەمڕۆ بۆ پێدانی مۆڕاڵ لێرەن، وەرزشوان و هونەرمەندی ڕاستەقینەن”. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە