ترامپ  : هەموو دەربارەی کۆرۆنا درۆ دەکەن

ترامپ  : هەموو دەربارەی کۆرۆنا درۆ دەکەن

پەیامی کورد      ...    ترامپ  : هەموو دەربارەی کۆرۆنا درۆ دەکەن .

ترامپ لە حاڵێکدا هێرش دەکاتە سەر بەرپرسانی ویلایەتەەیەکگرتووەکان و بێ نیشان دانی هەرجۆرە شاهیدێک ئەوان بە درۆزن ناو دەبات کە ڕەوندی زیادبوونی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا بەردەوامی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز سەرۆککۆماری ئەمریکا بە ڕەخنە گرتن لە کارناسانی توندرووستی دەوڵەتەکەی خۆی لە لاپەڕەی فەریمی تویتەر خیتاب بە ٨٣ میلیۆن کەس کە لاپەڕەکەی دەبینن ڕایگەیاند : هەموو درۆ دەکەن .

بە ووتەی ئەو ، هەموو لەوانەش ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگرتن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا ، زۆربەی میدیاکان ، دیموکراتەکان ، و زۆربەی پزیشکەکانی درۆ دەکەن .

جیگای ئاماژەدانە ئاڵۆزییەکان لەگەڵ فائۆچی دوای کەم بوونەوەی خۆشەویستی ترامپ لە بیروڕاکان لە دوای چۆنیەتی بەرەوڕووبوونەوەی لەگەڵ گشتگیری بەرز بووەتەوە .

ترامپ ڕایگەیاندووە : دکتۆر فائۆچی پیاوێکی باشە ، بەڵام هەڵەی زۆری کردووە . ئەم کێشە و گرفتانە لە حاڵێکدا ڕوودەدەن کە کۆرۆنا لە ئاریزۆنا ، کالیفۆڕنیا ، تەکساس و نزیکەی ٣٥ ئیالەتی دیکە بە خێرایی لە حاڵی زیادبووندایە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە