کۆرۆنای هندی لە ١٧ وڵات بڵاو بووەتەوە

کۆرۆنای هندی لە ١٧ وڵات بڵاو بووەتەوە

 

پەیامی کورد … کۆرۆنای هندی لە ١٧ وڵات بڵاو بووەتەوە

 

 

هندستان گیان لەدەستدانی ٢٠٠ هەزار كەس و توشبوونی ١٨ ملیۆنی بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و ڕێكخراوی تەندروستیش دەڵێت، جۆرە هندییەكەی ڤایرۆسەكە لانیكەم لە ١٧ وڵاتدا بڵاوبووەتەوە.

 

ڕۆژی چوارشەممە ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە هندستان ٢٠٠ هەزاری تێپەڕاند، دوای ئەوەی پەتاكە لەماوەی ٢٤ كاتژمێری دواییدا بووە هۆی مردنی زیاتر لە سێ هەزار كەس، ئەم ئامارە بۆ یەكەمجارە لە ڕۆژێكدا تۆماردەكرێت.

 

ئەگەرچی وەزارەتی تەندروستیی هندستان بڵاویكردەوە، ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە ٢٠٠ هەزار و ١٨٧ كەس، بەڵام شارەزایان پێیانوایە ژمارە زۆر زیاترە.

 

وڵاتەكە توشبوونی ١٨ ملیۆن هاوڵاتی بە ڤایرۆسەكەش ڕاگەیاندووە كە ٣٦٠ هەزاریان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا بووە، تەنها لەم مانگەدا شەش ملیۆن توشبوو زیادیكردووە.

 

ڕۆژی سێشەممە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویكردەوە، جۆرە گۆڕاوە هندییەكەی كۆڤید-19، كە گومان دەكرێت سەرچاوەی ئەو دۆخە تەندروستییە بێت كە هندستانی تیایە، لانیكەم لە ١٧ وڵاتی دیكە تۆماركراوە.

 

جۆرە هندییەكە ناونراوە (بی 6171) و بەمدواییە لە وڵاتانی ئەوروپی وەك (بەلجیكا، سویسرا، یۆنان و ئیتاڵیا) تۆماركراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە