پەیامی کورد ... بەریتانیا بە نامەیەکی زەریف بۆ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا کاردانەوەی نیشاندا .
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە نامەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ جۆزێپ بۆرل دەربارەی بەرجام کاردانەوەی نیشان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە وێبسایتی دەوڵەتی بەریتانیا ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە کاردانەوە بە نامەی موحەمد جەواد زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ جۆزێپ بۆرڵ ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند : بەریتانیا پابەندی بەرجام دەمێنێت بەڵام ئەم ڕێکەوتنە بە پابەند نەبوونی سیستماتیکی ئێران دەکەوێتە مەترسییەوە .
ووتەبێژی وەزارەتی بەریتانیاووتی : ئەگەر ئێران دەیەوێت لە بەرجام سوودمەند بێت دەبێ لەگەڵ ئەو ڕێگایانەی بۆ چارەسەری کێشەکان خراوەتە ڕوو لە لایەن سێ ووڵاتی ئەورووپاییەوە لێکتێگەشتنێکی سازندە و کاریگەر هەبێت و پەیمانەکانی خۆی یشی لەم ڕێکەوتنەدا جێبەجێ بکات .
سێ ووڵاتی " ئاڵمانیا ، فەڕەنسا و بەریتانیا " لەم دواییانە پێشنووسی ڕێکەوتننامەیەکیان ڕادەستی شەورای حاکمی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووژەی ئەتۆمی کرد کە بە ٢٥ دەنگی ئەرێنی لەم شەورایە پەسەند کرا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە