وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، کە دەیانەوێت ئامۆژگاری ئەمریکا بکەن بۆ ئەوەی ھەرچی زووە کۆتایی بەو خەیاڵە بێنێت کە بتوانێت بەزمانی گەمارۆکان قسە لەگەڵ روسیا بکات.
بەپێی راگەیندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی روسیا کە دژ بەگەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی مۆسکۆ دەیەوێت ئامۆژگاری ئەمریکا بکات کە ھەرچی زووە کۆتایی بەو خەیاڵە بێنێت کە بتوانێت بە زمانی گەمارۆکان قسە لەگەڵ ئەوان بکات.
لە راگەیەندراوەكەدا وەزارەتی دەرەوەی روسیا جەختیشیکردووەتەوە، کە ئەمریکا ناتوانێت بە گەمارۆ خستنە سەر وڵاتەکەیان لەسیاسەتی ھەڵبژێردراوی خۆی لابدات، بەڵکو ئەمە ناتوانایی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پیشان دەدات و کۆمەڵگەی روسیاش یەکگرتووتر دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە