نزیكەی 80 هەزار زیارەتكاری ئێرانی هاتونەتە عێراق

نزیكەی 80 هەزار زیارەتكاری ئێرانی هاتونەتە عێراق

 

 

پەیامی کورد … نزیكەی 80 هەزار زیارەتكاری ئێرانی هاتونەتە عێراق


پەیامی کورد ... نزیكەی 80 هەزار زیارەتكاری ئێرانی هاتونەتە عێراق

بەمەبەستی بەشداری لە رێورەسمی چلەی ئیمام حسێن، تائێستا نزیكەی 80 هەزار زیارەتكاری ئێرانی روویان لە عێراق كردووە.

عەلی رەزا رەشیدیان سەرۆكی دەستەی حەج و زیارەتی ئێران رایگەیاندووە، بە پێی ئامارەكانیان نزیكەی 80 هەزار زیارەتكاری وڵاتەكەیان بۆ بەشداری لە رێورەسمی چلەی ئیمام حسێن روویان لە عێراق كردووە.

وتیشی: تا رۆژی سێ شەممە رۆیشتنی زیارەتكاران بەردەوام دەبێت و دوای ئەوە دەست بە گەڕانەوە دەكەن و لە كاتی گەڕانەوەیان لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنورییەكان پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت.

ئەمساڵ بەهۆی كۆبوونەوەی ژمارەیەكی زۆر لە زیارەتكارانی ئێران لە چەند دەروازەیەكی سنوری و لە ئەنجامی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغی لانیكەم 40 زیارەتكار برینداربوون و چەند سەرچاوەیەكیش باس لە گیانلەدەستدانی زیارەتكارێك دەكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە