دەنگدان لە سەر پرۆژەیاسای بودجە دواخرا

دەنگدان لە سەر پرۆژەیاسای بودجە دواخرا

پەیامی کورد … دەنگدان لە سەر پرۆژەیاسای بودجە دواخرا

 

بڕیاربوو ڕۆژی شەممە ٢٧ی ئادار، دانیشتینی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بەڕێوەبچێت، بەڵام دواخراوە بۆ ڕۆژی یەکشەممە واتە ٢٨ ئادار.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دەکرێت.

 

پێشتر چەند ڕۆژێک پەرلەمانی عێراق هەوڵیدا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە ڕێکبخات، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەسەر هەندێک لە بڕگە و مادەکانی پڕۆژە یاساکە دانیشتنەکە دواخرا بۆ ڕۆژی شەممە ٢٧ی ئادار.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە