سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان تاوتوێی پرۆژەیاسای چاکسازیی مووچە و خانەنشینی دەکەن.
کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری لەبارەی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەكان دەکرێت. بەهۆی ئەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بە رێگر لەبەردەم پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە دادەنرێت و ترس هەیە لایەنەکان بۆ بانگەشە بیقۆزنەوە، هەروەها بۆ ئەوەی پەسندکردنی پڕٶژەیاساکە چیدیکە دوانەکەوێت،
بڕیاربوو رۆژی یەکشەممە 8/4/2018، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان لەبارەی پرۆژەیاساکەوە کۆ ببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ ئەمرۆ.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت هەوڵ دەدرێت فراکسیۆنەکان تەوافوق لەسەر پرۆژەیاساکە بکەن دواتر ببرێتە هۆڵی پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.
بەپێی ئەو پرۆژەیاسایە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی ردبووە، مووچە و ئیمتیازاتی خانەنشینە نایاساییەکانی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت و دوو مووچەیی لە کوردستان نامێنێت.
پرۆژەیاساکە لە رۆژی 18/2/2018 لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا، بەڵام بەهۆی بڕگەیەکی تایبەت بە خانەنشینیی پەرلەمانتاران، ناڕەزاییەکی زۆر دروست بوو و یاساکە گەڕێندرایەوە پەرلەمان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە