پەیامی کورد … بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ٢٦٠٠ فەرمانبەری تەندروستی جیهانی دەڕۆنە هندستان
تیدروس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی سەبارەت بە بارودۆخی پەتای كۆرۆنا لە هندستان كە لە بارودۆخێكی سەختدایە دەڵێت: جێی خەفەتە.
تیدروس ئەدهانۆم لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەدا: بارودۆخی پەتای كۆرۆنا لە هندستان جێی خەفەتە و رێكخراوەكە هەر شتێك دەكات لە توانایدا بێت.
رونیشیكردوەتەوە: پێویستی و هاوكاری هەستیار پێشكەش دەكەن، لەوانەش ئامێری ئۆكسجین و نەخۆشخانەی گواستراوە و چەندین پێداویستی تر، ٢٦٠٠ فەرمانبەری تری رێكخراوەكە دەچنە ئەو وڵاتە بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ روبەڕوبونەوەی پەتاكە.
هندستان بە بارودۆخێكی سەختی پەتای كۆرۆنادا تێپەڕ دەبێت و زۆر بەخێرایی لەو وڵاتە بڵاودەبێتەوە، تەنها رۆژی دووشەممە نزیكەی ٣٢٠ هەزار توشبو و نزیكەی ٣ هەزار گیانلەدەستدانی تۆمار كردوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە