ئەمساڵ دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە

ئەمساڵ دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە

پەیامی کورد … ئەمساڵ دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە

گەشتوگوزاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت،"ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆ پارێزگای هەولێر و شوێنە گەشتیارەكانی، لە تەواوی هەردوو ساڵانی پێش خۆی پێكەوە زیاترە و چاوەڕێ دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا هێشتا ڕێژەكە بەرز ببێتەوە".

ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند،"لە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 23ی ئەم مانگە، ژمارەی گەشتیاران گەیشتووەتە ملیۆنێک و 971 هەزار و 522 گەشتیار و چاوەڕێ دەكەین بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە، دوو ملیۆنیش تێپەڕێنێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"ئەو ئامارە لە ڕێگەی بازگە سنوورەییەكانی پایتەخت و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بە شێوەیەكی ورد و زانستی تۆمار دەكرێن".

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی گەشتوگوزاری هەولێر،بەهۆی پەتای كۆرۆناوە، ڕێژەی گەشتیار لە تەواوی هەردوو ساڵانی 2019 و 2020 گەیشتە یەک ملیۆن و 860 هەزار و 236 گەشتیار، بەڵام لە ساڵی 2021 كە پەتاكە هێواشتر بوو و جارێكی دیكە ژیان بەرەو ئاسایی ڕۆیشتەوە، بە شێوەیەكی بەرچاو ژمارەی گەشتیارانیش زیادی كرد.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە