پەیامی کورد ... پڕۆژە یاسایەک بۆ سزادانی تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە ئامادەکاری بۆ دەکرێت
ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا ئامادەکردوە، بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری S-400ی رووسی لەلایەن ئانکارا .
ئادام کینزینگەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکەیان پرۆژە یاسایەکیان پێشکەشکردوە بە مەبەستی سەپاندنی سزا بەسەر دەسەڵاتدانی تورکیا لە بەرامبەر کڕینی سیستەمی بەرگری S-400ی ڕووسی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژە یاساکە لەلایەن مایکڵ ماکۆڵ، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەبیگێل سپانبەرگەر، ئادام کینزینگەر، ئەندامانی کۆمارییەکان ئامادەکراوە.
ئادەم کینزینگەر باسی لەوەشکرد، پڕۆژە یاساکە بەناوی "یاسای بەرەنگاربوونەوەی هەناردەکردنی چەکی رووسی" پێشکەشکراوە، تیایدا مووشەکی رووسی بە مەترسییەکی گەورە ناودەبات و پێشنیازکراوە لەدژی بوەستنەوە و بەپێی یاسای سزادانی دوژمنانی ئەمریکاش سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە