پەیامی کورد... ٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٢٠٣ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ دوو شەممە ١٤ ی شوباتی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (پەیامی کورد) کەوتووە نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦ هەزار و ٨١٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەزار و ٢٠٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون هەزار و ٥٣٨کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە