پەیامی کورد ... ڕەخنەی تووندی سووریا لە بەرامبەر سیاسەتەکانی تورکیا لە ووڵاتەکەی
دیمەشق چالاکییەکانی تورکیای لە سووریا بە هەوڵ دانی ئەم ووڵاتە بۆ پاراستن و نەجاتی تێرۆریستەکان ناو برد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵ سووریا " سانا " سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند : ئەرتەشی تورکیا بەردەوامە لە داگیرکارییەکانی بۆ سەر سەروەرییەکانی سووریا لە ڕێگای زیاد کردن هێزی سەربازی یەوە لە ئێدلیب و ناو شاری حەلەب .
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند : ئەرتەشی تورکیا شوێنەکانی نیشتەجێ بوون و هەروەها هەندێک پێگەی سەربازی لە هەوڵدایە بۆ نەجاتی چەتە و تێرۆریستەکانی خۆی کە لە بەرامبەر بە پێشڕەوەییەکانی ئەرتەشی سووریادا لە یەک ترازاون ، دەکاتە ئامانج .
هەواڵی دیکە ئەمەیە کە هیزەکانی ئورتەشی سووریا ، کۆڵانەکانی الڕشدین ، غایە الاسد و کۆمەڵگەی الصحیین ی لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە دەستی داگیرکاران و تێرۆریستان ئازاد کردووە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ڕەخنە گرتن ل؛ە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا جەختی کردەوە کە ئەم ووڵاتە بۆ ڕزگارکردنی تێرۆریستەکانی خۆی لە بارامبەر پێشڕەوییەکانی ئەرتەشی سووریا شکۆ و نیزامیان لە یەک ترازاوە و تێکشکاوە هەوڵ دەدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە