بە قەزابونی عەنكاوەو پیرمام بەفەرمی راگەیەنرا

بە قەزابونی عەنكاوەو پیرمام بەفەرمی راگەیەنرا

پەیامی کورد... بە قەزابونی عەنكاوەو پیرمام بەفەرمی راگەیەنرا

لە رێوڕەسمێكدا هەردوو ناحیەی عەنكاوە و پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر بەفەرمی بە قەزابونیان راگەیەنرا.

لە راگەیەنراوێكدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەكردوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەردوو قەزای عەنكاوە و پیرمام بە فەرمی بون بە قەزاو فەرمانی كارگێڕی و دەستبەكاربونی وەك قائیمقام بەوەكالەت لە قەزاكانی عەنكاوەو پیرمام رادەستی رامی نوری عۆدیش وەك قائیمقامی قەزای عەنكاوەو حامد ئیسماعیل حەمەد ئەمین وەك قائیمقامی قەزای پیرمام، كرد.

هەر لەو رێوڕەسمەدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە: بەهەموو شێوەیەك پاڵپشت و هاوكاریانین لەپێناو سەرخستنی كارەكانتان و خزمەتكرنی زیاتری دانیشتوانی قەزاكانتان، بێگومان ئەمە بەرپرسیارێتی زیاتر دەخاتە ئەستۆی ئێوە و بەرپرسانی دیكەی قەزاكانی عەنكاوەو پیرمام، بۆیە دەبێت لە هەموو رویەكەوە هەوڵی زیاتر بدەن بۆئەوەی خزمەتی زیاتری دانیشتوانی قەزاكانتان بەشێوەیەكی گشتی و یەكسان بكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە