وادەى شەپۆلێکى بارانبارین راگەیەنرا

وادەى شەپۆلێکى بارانبارین راگەیەنرا

پەیامی کورد... وادەى شەپۆلێکى بارانبارین راگەیەنرا


بەپێى پێشبینییەکان، لەگەڵ هاتنى وەرزى زستان شەپۆلێکى بارانبارین هەرێکى کوردستان دەگرێتەوە و بەفریش دەبارێت.

ئاراس جەبار شارەزاى دیارى کەشناسى لە هەرێم رایگەیاند، رۆژانی ھەینی و شەمەی داھاتوو 22 و 23ى ئەم مانگە، شەپۆلێکی بارانبارینی زستانە لە دەریای ناوەراستەوە ناوچەکانمان ئەگرێتەوە و سەرەتاش بەشێوەیەکی لاواز و رۆژی شەمە کاریگەری زیاددەکات بەشێوەی بارانی بەردەوام و باش لەسەر ناوچە شاخاویەکان و لەناوچە نزمەکان و سەنتەری پارێزگاکان بارانی پچر پچر و مامناوەند ئەبێت.

بەپێى پێشبینى ئەو کەشناسە، بەهۆى ئەو شەپۆلەوە لەناوچە شاخاویە بەرزەکانی هەرێمى کوردستان بەفر دەبارێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە