پەیامی کورد... وادەى دەستپێکردنەوەى باران و بەفربارین راگەیەنرا
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، "له رۆژانی نێوان 10 بۆ 15ی مانگی داھاتو پێشبینیده‌كرێت كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆ و بارسته ھه‌وا سارده‌كان چالاكتر ببێت و شه‌پۆلی به‌فر و بارانبارین به‌ڕێژه‌ی زۆر ھه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه بگرێته‌وه".
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی بڵاویكردۆته‌وه، له سبه‌ی پێنجشه‌مه‌وه به‌تایبه‌تیش رۆژی ھه‌ینی به‌ھۆی كاریگه‌ری بارسته ھه‌وایه‌كی گه‌رم و ناوبه‌ناو ھاتنی رێژه‌یه‌كی كه‌م شێ كه له باشوری رۆژئاوای ناوچه‌كه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان پله‌كانی گه‌رما به‌رزبونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌ببنن، تا كۆتای ھه‌فته‌ی داهاتو كاریگه‌ریه‌كانی ده‌مێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هه‌فته‌ی داهاتو به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی سه‌نته‌ری پارێزگاكانی ھه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، (ھه‌ولێر له‌نێوان 19-21 پله ، سلێمانی 18-20 پله ، دھۆك 18-19 پله ، ھه‌ڵه‌بجه 19-21 پله ، كه‌ركوك 20-23 پله) به زۆری ئاسمانی ھه‌رێم ساماڵ ده‌بێت، ھه‌ندێك كاتیش په‌ڵه ھه‌ور دروست ده‌بێت.
بە وتەى ئەو کەشناسە، "له چوارشه‌ممه‌ى داهاتووەوە كاریگه‌ری نزمهپاڵهپهستۆیهكانی ده‌ریای سور و ناوه‌راست قۆناغ به قۆناغ بۆ سهرناوچهكانمان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، سه‌ره‌تاش به لاوازی و به ھه‌وره بروسكه و بارانی ناجێگیر و په‌رته‌وازه كاریگه‌ری ده‌بێت، دواتر له‌نێوان 10 بۆ 15ی مانگی داھاتو پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆ و بارسته ھه‌وا سارده‌كان چالاكتر ببێت و شه‌پۆلی به‌فر و بارانبارین به‌ڕێژه‌ی زۆر و باش ھه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه بگرێته‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە