ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆى هه‌ولێر

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆى هه‌ولێر

فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند :  له‌پێناو سه‌لامه‌تى بۆ شوفێرانمان ، له‌ شه‌قامى 120 مه‌تری هه‌ولێر ، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى شه‌قامه‌كه‌ كه‌ڵه‌گه‌ڵ هه‌ولێرى نوێ تێكه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌  ، له‌ماوه‌كانى ڕابردوو به‌داخه‌وه‌ چه‌ندین ڕووداوى هاتووچۆى لێكه‌وتبووه‌ به‌هۆی ئه‌و شوێنه‌وه‌ ، بۆیه‌ له‌پێناو دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ى هیچ ڕوداوێك و سه‌لامه‌تى بۆ گیانى  شوفێرانمان ، به‌شى ئه‌ندازه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى  هاتووچۆى هه‌ولێر  هه‌ڵسان به‌دانانى هێماى هاتووچۆ و فسفۆرى دیلانتیر و تاسه‌ر پیلاستیكى  وه‌دووباره‌ ئه‌و چوارریانه‌ ڕێكخرایه‌وه‌ له‌پێناو سه‌لامه‌تى بۆ گشت لایه‌ك 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە