ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...       ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ  بڵاو دەکاتەوە

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرجەم چێشتخانە و کۆمپانیاکانی تایبەت بە گەیاندنی خواردنی خێرای (دلیڤەری) لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگاداردەکەنەوە کە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی خواردن بە هاووڵاتییان بە ڕێگەی " دلیڤەری " لە ٢٤ کاتژمێری شه‌و ڕۆژدا ڕێگەپێدراو دەبێت.

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ئەمڕۆ هەینی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "سەرجەم چێشتخانە و کۆمپانیاکانی تایبەت بە گەیاندنی خواردنی خێرای " دلیڤەری " لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی خواردن بە هاووڵاتییانی خۆشەویست بە ڕێگەی " دلیڤەری " لە ٢٤ کاتژمێری شه‌و و ڕۆژدا ڕێگەپێدراو دەبێت".

٣٠ی مانگی ئازار لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆرۆنا کۆبوەوە و بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و مردن بە کۆرۆنا بڕیاردرا کافتریا و یانە و چێشتخانە و خزمەتگوزارییەکان، ئەوانەی رێگەپێدراون لە ٠٦:٠٠ی بەیانی تاوەکوو ٠٩:٠٠ی شەو، پێویستە ئەگەر شوێنی دەرەوەی هەبێت لە شوێنی کراوە خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بکەن، لەکاتی نەبوونی شوێنی کراوە، واتە باخچە و پارک، پێویستە لە ژوورەوە ژمارەی مێزەکانیان بەتەواوەتی سنووردار بکرێت و بۆشاییەکی تەواو لەنێوان میوانەکانی هەبێت و پەنجەرەکانی بکاتەوە بۆ هەوا گۆڕکێ، دەشبێت ماسک ببەستن.

هەروەها بڕیاردرا بە داخستنی تەواوی هۆڵی بۆنەکان و ئاهەنگ و رێوڕەسمەکان و فیستیڤاڵەکان و شانۆکان، هەروەها هۆڵەکانی وەرزش، تەنانەت لەناو هۆتێلەکان و شوێنە گشتییەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە