پەیامی کورد … ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر ڕاگەیهنراوێکی بڵاوكردهوه
ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر رایگهیاندووه، سەرجەم هۆڵەکانى بۆنە و ئاهەنگێڕان له ههولێر بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە.
ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه: لە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ئایارەوە سەرجەم هۆڵەکانى بۆنە و ئاهەنگێڕان، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە، بۆیە داوا لە خاوەن هۆڵ و هاوڵاتییان دەکەین، لەکاتی بۆنە و ئاهەنگە خێزانیەکان ڕەچاووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن، بەتایبەتی بەستنی(دەمامک).
هروهها ئهوهش خراوهته روو: وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕابردوو و لە ئێستاشدا هەر بڕیارێک و ڕێکارێک گیرابێتەبەر، لەپێناو سەلامەتی گشتیی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان بووە،
له راگهیندراوهكهدا ئهوهش هاتووه: لەم دۆخەی ئێستادا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتییان خۆیانە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی لەو بارودۆخەدا هۆکاری سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە