پەیامی کورد... بەردەوامیی ژەهراویکردنی قوتابییانی کچ لە ئێران
لە درێژەی ژەهراویکردنی قوتابخانەکان، قوتابییانی قوتابخانە کچانەی باغمیشەی تەورێز و دواناوەندیی کچانەی دەوڵەتئابادی ئیسفەهان ژەهراوی کران.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی ئەپریلی ٢٠٢٣ ،لانی کەم ٢٠ کەس لە قوتابییانی قوتابخانەی باغمیشەی تەورێز، ژەهراوی کران و بۆ نەخۆشخانە گوسترانەوە. هەروەها قوتابییانی قوتابخانەی کچانەی دەوڵەتئابادی ئیسفەهان، ژەهراوی کران و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممەش، لە یەکەمین ڕۆژی کرانەوەی قوتابخانەکان لە ساڵی نوێدا، قوتابییانی کچانەی ٢٢ی بەهمەن لە محەممەدیاری نەغەدە ژەهراوی کران و ژمارەیەکیان ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کران و ئەمەش لەلایەن بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی نەغەدەوە پشتڕاست کرایەوە.
هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابییان، ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە شاری قومەوە دەستی پێ کرد و دواتر دەیان قوتابخانەی لە شارەکانی کوردستان و ئێران گرتەوە و بە وتەی جێگری دەرمانیی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم، ١٣ هەزار قوتابیی کچ لە ڕەوتی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان ژەهراوی کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە