بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی " هەواڵگری " سوپای پاسداران داوا لە میلیشیاکانی عێراق دەکات هێرش بکەنە سەر ئەمریکییەکان

بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی " هەواڵگری " سوپای پاسداران داوا لە میلیشیاکانی عێراق دەکات هێرش بکەنە سەر ئەمریکییەکان

پەیامی کورد     ...   بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی " هەواڵگری " سوپای پاسداران داوا لە میلیشیاکانی عێراق دەکات هێرش بکەنە سەر ئەمریکییەکان

حسێن تائیب، بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە سەردانێکی بۆ عێراق، داوا لە میلیشیا  شێعییەکانى عێراق و نزیک لە کۆماری ئیسلامی دەکا کە هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریە چڕتر بکەنەوە.

 هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە بە پێی زانیارییەکانی سێ سەرچاوەی سەربازی و دوو سەرچاوەی ئەمنی، حسێن تائیبى بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی " هەواڵگری " سوپای پاسداران، حەوتووی ڕابردوو لە سەردانێک هاتووەتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی حەشدی شەعبی گفتوگۆ و کۆبوونەوەی هەبووە، سەرەڕای ئەویکە داوای لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کردووە هێرش بکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا، ووتووشیەتی "هێرشەکان بە ئەستۆ مەگرن و بە میدیایی مەکەن".

فەرماندەیەکی باڵای سەربازی کە ئاگاداری دانیشتنەکانی حەشدی شەعبی و تائیب بووە، بە هەواڵدەری ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە "لەو کۆبوونەوە بڕیار دراوە هێرش بکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە هەردوو ووڵاتى عێراق و سووریە". بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، کۆماری ئیسلامی میلیشیاکانی لە عێراق وەک کارتێکی گوشار بۆ وتووێژەکانى تایبەت بە پرسى ناوەکی لە ڤییەننا بە کار دەهێنێ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە