پەیامی کورد … پارێزگاری هەولێر: ئەو هێرشە ترسنۆکانەیەی سەر فڕۆکەخانە کاریگەریی لەسەر هەولێر نابێت
پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، رایگەیاند، ئەو هێرشە هیچ کاریگەریی لەسەر هەولێر نابێت.
درەنگانی شەوی سێشەممە 6-7-2021، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و هێرشەکە هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
دوای رووداوەکە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان نەکەوتنەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی لە ئەنجامی هێرشەکەدا پشتڕاست کردەوە و راگەیاند: هێرشەکە تیرۆریستییە.
ئومێد خۆشناو جەختی لە ئارامیی هەولێر کردەوە و رایگەیاند: ”دەزگاکانی ئاسایشی ئێمە هێندە بەهێزن، هیچ شتێک کاریگەری لەسەر هەولێر نابێت“.
پارێزگاری هەولێر بە ئاماژەکردن بەوە هەولێر ناوەندی بڕیاری سیاسیی هەرێمی کوردستانە، رایگەیاند: هەولێر هەمیشە دەبێتە ئامانجی تیرۆریستان، بەڵام ناهەژێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە