سەرکردەیەکی فەتح لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا و ٣٠ فەلەستینیش برینداربوون

سەرکردەیەکی فەتح لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا و ٣٠ فەلەستینیش برینداربوون

پەیامی کورد... سەرکردەیەکی فەتح لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا و ٣٠ فەلەستینیش برینداربوون

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاو یان کردەوە، ئیبراهیم نابلسی فەرماندە لە ” کەتائیب شوهەدا ئەقسا”ی سەر بە بزووتنەوەی فەتح، لە هێرشێکی سەربازیدا لە نابلس کوژراوە.

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت-ی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، هێزەکانی ئیسرائیل بەیانیی ئەمڕۆ گەمارۆی ماڵی ئیبراهیم نابلسییان داوە لە شاری نابلس و لە ئەنجامدا کوژراوە.

ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ شاری نابلس پێکدادانێکی سەربازیی لەنێوان سەربازانی ئیسرائیلی و چەکدارانی فەلەستینی بەخۆوەبینی، ئەویش لەمیانی گەمارۆدانی ماڵی یەکێک لە داواکراوەکاندا لەو ناوچەیە.

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی فەلەستینی “وەفا” ئاشکرای کرد، بەیانیی ئەمڕۆ ٣٠ فەلەستینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازانی ئیسرائیل برینداربوون و چوار لەوانە برینەکانیان سەختە.

ئەو پێکدادانانە لە کاتێکدایە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی جیهادی فەلەستینی ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبوو، دواتر بە نێوانگیریی میسر ئاگربەست لەنێوانیاندا ڕاگەیەندرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە