دوای واژوو کردنی فەرمی سەرۆکی ئەمریکا کاردانەوەی جیهانی لێکەوتەوە

دوای واژوو کردنی فەرمی سەرۆکی ئەمریکا کاردانەوەی جیهانی لێکەوتەوە

پەیامی کورد  ...  دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەرزاییەکانی جۆلانی وەک بەشێک لەسەروەری خاکی ئیسرائیل ناساند و هەریەک لەسووریا و ڕووسیا ئیدانەی بریارەکەیان کرد و نەتەوە یەکگرتوەکانیش هەڵوێستی خۆی رایگەیاند.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پاش واژۆکردنی راگەینراوی فەرمی ناساندنی بەرزاییەکانی جۆلان وەک بەشێک لەخاکی ئیسرائیل لەلایەن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە، هەریەک لەڕووسیا و سووریا هەریەک لەسووریا و ڕووسیا ئیدانەی بریارەکەیان کرد و نەتەوە یەکگرتوەکانیش رایگەیاند دۆخی جۆلان لەروی یاساییەوە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە.

لەمبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند: دانپیانانەکەی ترمپ پێشێلکردنی سەروەری خاکی سوریایە و بەتوندی ئیدانەی دەکەن.

هاوکات، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند: ئیدانەی بڕیارەکەی ترامپی کرد و بەرزاییەکانی جۆلان بەشێکە لەخاکی سووریا و لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە

 

لای خۆشییەوە وەک ئاماژەیەک بۆ رەتکردنەوەی بڕیارەکەی ترامپ، نەتەوە یەکگرتوەکان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند دۆخی جۆلان لەروی یاساییەوە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەرنەهاتوە و بەپێی یاساکانی نەتەوە یەکگرتوەکان چارەسەردەکرێت.

یەکێتی ئەوروپاش لە راگەینراوێکدا بڕیارەکەی ترامپ ی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: دان بەبڕیارەکەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبارەی بەرزاییەکانی جۆلانەوە نانێن.

لەلایەکی ترەوە، رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سەربەنەتەوە یەکگرتوەکان هەنگاوەکەی دۆناڵد ترامپی وەک پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی سووریا وێناکرد و رایگەیاند: ئەو هەنگاوە هەڵدانی تۆپێکی تێکشێنەرە بۆ پرسی مافی هاوڵاتیانی سووریا.

هەر لەکاردانەوەی ئەو بڕیارەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ووتی ئەمریکا جارێکی دیکە یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێڵکردووە و ئەم بڕیارە ھەرگیز شەرعییەت بە داگیرکاری ئیسرائیل نادات

  چاوشئۆغڵو لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر کاردانەوەى بەرامبەر واژووکردنى بڕیارنامەی سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانى جۆلان لەلایەن ئەمریکا نیشاندا.

لەلایەكی دیكەوە ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی رایگەیاند: "بەرزاییەكانی جۆلان وەك بەشێكی دانەبڕاو لە خاكی سوریا دەمێنێتەوە".

بەرزاییەکانی جۆلان لەساڵی 1967 ەوە پاش شەڕێکی شەش رۆژە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دراوسێ، لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستی بەسەرداگیراوە و دواتر ئیسرائیل بڕیاری زیاتر دەستبەسەراگرتنی ناوچەکەی دەرکرد و بڕیارەکەش لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە رەتکرایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە