وەزیری کاروباری دەرەوەی عۆمان بە ووتنی ئەوەی کە " ئیسرائیل ووڵاتێکە لە ناوچەکە بوونی هەیە " ڕایگەیاند هەتاکوو کێشە و ئاڵۆزییەکانی فەلەستین و ئیسرائیل چارەسەر نەبێت ، کێشە چالاکی سەربازی ئیسرائیل لە ناوچەکانی دیکەش چارەسەر نابێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فارس : " یوسف بن عەلەوی " وەزیری کاروباری دەرەوەی عۆمان ڕۆژێک دوای پێسوازی کردن لە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە مەسقەت ، ڕۆژی شەممە لە کۆنفرانسی ئەمنیەتی وتوووێژی مەنامە ئامادەبوو .
بن عەلەوی بە بەیانی ئەوەی کە ئیسرائیل ئیمکانییەتی وای هەیە کە بە هۆی ئەوەوە ئیمکانی بەکار هێنان و سوودمەندبوون دەدات و نە تەنیا فەلەستینییەکان و عەرەبەکان بەڵکوو یەهوودییەکانی دونیاش لەم حکومەتە زیانیان بینیوە ، ووتی " بەڵام ئەمە باش نییە . لە حاڵەتێکی وەهادا ، دەتوانی کاری وا مسۆگەر بکرێ کە قازانجی فەلەستینییەکان لەو دا مسۆگەر بکرێت و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە خاواەن سەقامگیری .
وەزیری کاروباری دەرەوەی عۆمان ئاڵۆزی ئیسرائیل لەگەڵ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی بە ئاڵۆزی فەلەسینی – ئیسرائیلی کەم کردەوە و ووتی : چالاکی ئەمنییەتی و سەربازی ئیسرائیل لە غەززە و ناوچەکانی دیکە بە کۆتا ناگات مادام کێشەکانی ئیسرائیل – فەلەستین چارەسەر نەبێت .
بن عەلەوی ووتی : ئیسرائیل ووڵاتێکە لە ناوچەکە بوونی هەیە و ئێمە هەموومان لەمە تێدەگەین ... مێژوو دەڵێت کە تەورات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێی لە جیهاندا داناوە و یەهوودییەکان لەم ناوچەیە لە جیهان دا ژیانیان کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە