پەیامی کورد … سامان بەرزنجی: تائێستا 700 هەزار ڤاكسین دابەش كراوە
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە مانگی ئازارەوە تائێستا نزیكەی 700 هەزار ژەمە ڤاكسین دراوەتە هاوڵاتیان و یەك ملیۆن و 200 هەزار ڤاكسینیش هاتووەتە هەرێم.
سامانج بەرزنجی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە وتی، سێ جۆر ڤاكسین لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە و تائێستا یەك ملیۆن و 200 هەزار ڤاكسین لەو سێ جۆرە هاتونەتە هەرێم.
رونیشیكردووەتەوە، لەو بڕەش 700 هەزار ژەمە ڤاكسین بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش كراوە، كە 460 هەزاریان ژەمی یەكەمە و 240 یان ژەمی دووەم بووە، ئەولەویەت بۆ مامۆستایانە و نۆرە ناگرن و بە كەمتر لە 10 خولەك ڤاكسین وەردەگرن
لای خۆشیەوە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە وتی، زۆرترین مامۆستا لە پارێزگای دهۆك ڤاكسینیان وەرگرتووە و لە سلێمانیش سەرقاڵی ئامادەسازین تا زۆرترین مامۆستا و فەرمانبەری پەروەریی ڤاكسین وەریبگرن، هەروەها لە هەولێریش قوتابخانەكان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین ئاگادار دەكرێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە