نوێترین لێدوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان !!!

نوێترین لێدوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان !!!

پەیامی کورد    ...   لە نوێترین لێدوانیدا خۆیدا سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە شكستهێنانی له هەلبژاردنی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ دا ، رایگەیاند  :  دەسەڵات لۆمەی گەل ناكات و ئامادەیە لێپێچینەوە لە خۆی بكات و هەڵەكانی چاكبكاتەوە.

لەمیانەی ووتارێکدا بۆ پشتیوانانی پارتی داد و گەشەپێدان " ئاكپارتی "، رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ٠٦ ی ٢٠١٩ ڕایگەیاند :" دیدی سیاسی ئێمە لۆمەكردنی گەلی تێدا نیە، ئەو توانایەشمان هەیە كە لێپێچینەوە لە خۆمان بكەین و هەڵەكانمان راستبكەینەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئەكرەم ئیمامۆغڵو، كاندیدی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) دەكات، كە سەرۆكایەتی شارەوانی ئیستانبوڵ-ی بەدەستهێنا، و وتی، "ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە، بەجێگەیاندنی ئیرادەی نیشتیمانیە بە باشترین شێوە و بە ئارامی و دور لە پێشێلكاری".
تایبەت بە رێككەوتنی كڕینی سیستەمی بەرگری ئێس-400ی ڕووسی سەرۆكی توركیا ئەردۆغان وتی، لە مانگی داهاتوودا ووڵاتەكەی دەستدەكات بە وەرگرتنی ئەو سیستەمە بەرگریە".

سەبارەت بە كشانەوە لەو هەنگاوەش سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەكرد، "ئەو بابەتە پەیوەندی بە سەروەریەوە هەیە و ناتوانرێت پاشكەشەی لێبكرێت"، لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ئەردۆغان پەیمانیدا توركیا لە داهاتویەكی نزیكدا، بوژانەوەی ئابووری بەخۆوە ببینێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە