پەیامی کورد ... نوێترین ئاماری جیهانی سەبارەت بە ڤیرووسی کۆرۆنا
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕایی ژمارەی رۆژانەی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٨٣ هەزار تووشبووی نوێ تۆمارکراون و کۆی تووشبوان گەیشتە زیاتر لە ٢١ ملیۆن و ٣٥٥ هەزار کەس.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای تووشبووانی کۆرۆنا تاوەکوو کاتژمێر (٨:٣٠) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە ٢١ ملیۆن و ٣٥٥ هەزار و ٦٨٥ کەس، لەو ژمارەیەش ١٤ ملیۆن و ١٤٩ هەزار و ٣٠٩ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٧٦٣ هەزار و ٣٦٧ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا ٥ ملیۆن و ٤٧٦ هەزارو ٢٦٦ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٧١ هەزار و ٥٣٥ کەس گیانیان لە دەستداوە و دوو ملیۆن و ٨٧٥ هەزار و ١٤٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لەروی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 358 هەزار و 843 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 338 هەزار و 825 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تێدا دەرکەوتوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە