پەیامی کورد ... ئەڵمانیا کەرەنتینی گشتی سێ حەوتووی دیکە درێژ کردەوە
ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارمانداوە كەرەنتینەكردنی هەرێمەكانی وڵات بۆ سێ هەفتەی تر درێژ بكەینەوە.
ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا هۆشداری لەزیادبوونی بەردەوامی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەوڵاتەكەی و ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارمانداوە كەرەنتینەكردنی هەرێمەكانی وڵات بۆ سێ هەفتەی تر درێژبكەینەوە لە پێناو كۆنتڕۆڵكردن و بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكانی پێشوو بن و پێشێلی نەكەن و كۆبوونەوە خێزانییەكان و كۆمەڵایەتییەكان كەم بكەنەوە لە پێناو كەمكردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە